لە ناحییەی وەرتێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کەسێک هاوژینەکەی خۆی دەکوژێت و پاشان خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات.
مقەدەم شەماڵ دێواری گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئەمڕۆ چوارشەممە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەو کەسەی لە ڕێکەوتی 3ی 1ی 2022 ڕۆژی دووشەممە هاوژینی خۆی کوشت کە خاوەنی 3 منداڵ بووه، لە گوندی پردەشاڵ لە ناحییەی وەرتێ سەر بەقەزای ڕەواندز خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی وەرتێ کرد.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە لەسەر فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان بەند کرا.
ئا: فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.