وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی نرخی هه‌نار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه ئیمزای بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ كراوه سه‌باره‌ت به بابه‌تی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر به‌رهه‌می هه‌ناری ده‌ره‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌نار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی نرخه‌كه‌ی، بڕیارمان دا به هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه و ڕێگه‌پێدان به هاورده‌كردنی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ڕێكه‌وتی 3/1/2022.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ داوای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگ كردووه له‌مباره‌یه‌وه كاری پێویست له مه‌رز و ده‌روازه سنوورییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.