شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار بڵاو كرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوی شانه‌كه‌دا هاتووه "هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان كردووه به پشكنین و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوی به ئامانجكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌دی تایبه‌ت به فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق له پارێزگای ئه‌نباڕ".
ڕاشیگه‌یاند "بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به 5 مووشه‌ك هێرشی كرایه سه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی یاسا، مووشه‌كه‌كانیش دوور له بنكه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه".
لای خۆشیانه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د به 5 مووشه‌ك هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و مووشه‌كه‌كانیش دوور له بنكه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردووش دوو فڕۆكه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراو نزیك بنكه‌كه كه‌وتبوونه خواره‌وه كه هه‌وڵی به ئامانجكردنی بنكه‌كه‌یان دابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.