Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 17:38

پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێکی مەترسیدار دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و بەکارهێنانی ئافرەتان تۆمەتبارێک دەستگیر کرا.

بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: ئە‌مڕۆ چوارشەممە پۆلیسی ناو شاری سۆران / بنكە‌ی پۆلیسی ســـۆران توانییان تۆمـــە‌تبارێكی داواكراو لە‌لایە‌ن دادگایی لێكۆلینە‌وە‌یی زاخۆ دە‌ستـــگیر بكە‌ن، بە‌ناوی (س-ص -ع ) بە‌پێی مادە‌یی (2) لە‌ یاسایی خراپبە‌كارھێــنانی ئامێــرە‌كانی پە‌یوە‌ندی.

ڕاشیگەیاند: لە‌ ئە‌نجامی لێكۆڵیـنە‌وە‌ بۆمان دە‌ركە‌وت كە‌ تۆمە‌تباری ناوبراو پە‌یوە‌ندی خۆشە‌ویستی لە‌گە‌ڵ دە‌یان ئافرە‌ت دروست كردووە‌، دواتر ھە‌ڵساوە‌ بە‌ ھە‌ڕە‌شە‌كردن و بە‌كارھێـــنانیان.

ئاماژەی بەوەش دا کە"لێرە‌وە‌ داوا دە‌كە‌ین لە‌ ھاونیشتمانیان بە‌گشتی و ئافرە‌تان بە‌تایبە‌تی كە‌ وشیار و چاوكراوە‌ بن بە‌شێوە‌یە‌كی تە‌ندروست پلاتفۆڕمە‌كانی تۆڕی كۆمە‌ڵایە‌تی بە‌كاربھێنن، لە‌كاتی بوونی ھە‌ر كێشە‌یە‌ک ئاگاداری پۆلیس بكە‌نە‌وە‌ بە‌مە‌بە‌ستی یارمە‌تیدانیان و پاراستنیان لە‌ ھە‌ر پلان و ھە‌ڕە‌شە‌یە‌كی ئە‌دە‌بی و ئەخلاقی".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.