لە ئاھەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە بەغدا پایتەختی عێراق، شەڕێک بەھۆی ھەڵبژاردنی گۆرانییەوە لە نێوان خێزانەکاندا روویدا و بە جیابوونەوەی بووک و زاوا کۆتایی ھات.
بەپێی ھەواڵی رۆژنامە ناوخۆییەکان، ئەو گۆرانییەی کە لە کاتی ئاھەنگێکدا لە بەغدای پایتەخت لێدراوە، ناکۆکی لە نێوان خێزانی بووک و زاوادا درووستکردووە.
ھەڵبژاردنی گۆرانیی "موسەیتەڕە" لەلایەن خێزانی بووکەوە بە بانگەشەی ئەوەی کە ھۆنراوەکەی سوکایەتی بە زاوا دەکات و بە کەمی نیشانی دەدات، زاوا و خێزانەکەی توڕە کردووە.
سەڕەڕای نیگەرانییەکان و بەردەوامی لێدانی گۆرانییەکە، شەڕ لە نێوان خێزانەکاندا درووست دەبێت و لە کۆتاییدا جیابوونەوەی بووک و زاوای لێدەکەوێتەوە و زەماوەندەکە ھەڵدەوەشێتەوە.
بڕیاری جیابوونەوە کە بووک و زاوا پێش کۆتاییھاتنی ئاھەنگەکە داویانە، لە میدیا ناوخۆییەکاندا بە "خێراترین جیابوونەوە" بڵاوکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.