وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: گوژمەی زیاتر لە 175 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی تۆڕی ئاو له پارێزگای سلێمانی خەرج كرا.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه: بە مەبەستی بەهێزكردنی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی 408ی ڕزگاری لە سلێمانی، بڕیاردرا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە بڕی زیاتر لە 175 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە و پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنووری سلێمانی.
لە فەرمانێكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارد بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیارماندا بە خەرجكردنی گوژمەی 175,950,765سەد و حەفتا و پێنج ملیۆن و نۆسەد و پەنجا هەزار و حەفت سەد و شەست و پێنج دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی (ڕاكێشانی هێڵی 250ملم بۆ بەهێزكردنی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی 408ی ڕزگاری) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.
جێگای ئاماژه پێدانه، جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا له‌ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا ڕۆژانه له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پڕۆژه‌ی نوێ بۆ شاره‌كان ده‌چێته قۆناغی جێ به‌جێكردنه‌وه.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.