ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 6-1-2022 هونه‌رمه‌ندی ناسراوی میسری ( مه‌ها ئه‌بو عۆف) به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له ته‌مه‌نی 65 ساڵی كۆچی دواییكرد.
بنه‌ماڵه‌ی ئهبوعۆف خێزانێكی هونه‌ری ناوداری میسری بوون له بواره‌كانی گۆرانی و میوزیك و نواندن دا ،سه‌ره‌تا تیپێكی موزیكیان پێكهێنا به ناوی "تیپی موزیكی ئه‌بو عۆف" كه برا گه‌وره‌یان "عیزه‌ت ئهبوعۆف " سه‌رپه‌شتی ده‌كرد چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌یان بڵاوكرده‌وه،.
ئه‌م بنه‌ماڵه هونه‌رییه له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین گۆرانی روویان له كاری نواندن كرد "مه‌ها ئه‌بو عۆف" به‌شداری چه‌ندین فلیمی سینه‌مایی و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی كردوه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- سكای نیوز
ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندێکی ناسراوی میسری له ته‌مه‌نی 65 ساڵی کۆچی دواییکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.