Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 14:11

حکوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌کی دیکه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


پرۆژەیەكی درێژكردنەوەی ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی بۆری جیاكراوەكانی 119ی كەڵەكن لە شەقامی سەرەكی هەواری شارەوە بۆ كانی سپیكە لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش گوژمەیەك بە بڕی زیاتر لە 305 ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بڕیاری خەرجكردنی درا.
كۆی گشتی گوژمەكە بریتییە لە (305,897,000) سێسەد و پێنج ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد و حەفت هەزار دینار و لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكنی شارەوانی بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدا كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕی زیاتر لە 175 ملیۆن دیناری تری بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ڕاكێشانی هێڵی 250ملم بۆ بەهێزكردنی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی 408ی ڕزگاری) لە سلێمانی خەرج كرد، ئەو گوژمانە كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارەكە دەبێت.

ژێده‌ر - وه‌زاره‌تی شاره‌وانی

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.