وەزیرى تەندروستى رایگه‌یاند: پێنج توشبوى ئۆمیکرۆن لە هەرێمى کوردستان تۆمارکران.
كه‌مێك پێش ئێستا، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: بەپێی ئەنجامی پشكنینەكان لەهەرێم 5 حاڵەتی توشبوون بەئۆمیكرۆن له دهۆك تۆماركراون.
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاند: تووشبووەکان دانیشتووی شاری دهۆکن و کەسانی یەک خێزانن و یەکێکیان لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە.
گوتیشی، لەئێستادا پشکنین بۆ چەند کەسێکى دیکەش دەکرێت کە گومان دەکرێت هەڵگرى ڤایرۆسەکەبن.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا د.سامان به‌رزنجی رایگه‌یاند: توشبووەكان باری تەندروستیان جێگیرەو داخڵی نەخۆشخانە نەكراون و پێویستیان بەچارەسەری توندنییە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: لەئێستادا ئۆمیكرۆن لەهەرێمی كوردستاندا هه‌یه و رەنگە لە رۆژانی داهاتووشدا لەپارێزگاكانی دیكه‌شدا حاڵەتی تر پشتڕاستبكرێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه پێویسته ئەوانەی لەدەرەوە دەگەڕێنەوە دەبێت لەكاتی بوونی نیشانەكانی هەوكردن لەبەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسەدان سەردانی سەنتەرەكان بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.