ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 6-1-2022 مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردۆته‌وه كه مسته‌فا كازمی گه‌یشتۆته پارێزگای نه‌جه‌ف.
پێشتر میدیای عێراق ئاشكرای كردبوو كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو له لایه‌ن مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و موقته‌دا سه‌در،رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له حه‌نانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له كاتێكدایه كه لایه‌ن سیاسییه‌كان خه‌ریكی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ عێراقن و رۆژی نۆی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌كه‌مین دانیشتنی خۆی ساز ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.