Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 14:10

له‌حاجیاوا ئاگر لە قوتابخانەیه‌کی بنەڕەتی کەوتەوە

کوردستان TV
100%

به‌هۆی سۆپاوه‌ ئاگر له‌ قوتابخانه‌ی هیرانی بنه‌ڕه‌تی كه‌وته‌وه‌.

بنکـەی بەرگـری شـارسـتانی حـاجـیاوا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌  ئەمڕۆپێنجشه‌ممه‌  2022/1/6  کاتژمێر ( 9:20 ) پێش نیوەڕۆ، بنکەكه‌یان ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌  کە ڕوداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە قوتابخانه‌ی هیرانی بنه‌ڕِه‌تی لە گەڕەکی دابان دا  ھەیە.

هه‌روه‌ها بنکـەی بەرگـری شـارسـتانی حـاجـیاوا ده‌ڵێت: دوای ئاگادار کردنەوەمان ، تیمێك بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە گەیشتنە شوێنی ڕوداوه‌كه‌و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و تەواوی قوتابیان و مامۆستایان لە ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌كه‌دا سەلامەتن .

بنکـەی بەرگـری شـارسـتانی حـاجـیاوا ، روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ هۆكاری ئاگره‌كه‌ سۆپایه‌كی نه‌وتی بووه‌و بۆته‌ هۆی ره‌ش بوونی پۆلێكی قوتابخانه‌كه‌ و سه‌رجه‌م قوتابیانیش كه‌ ژماره‌یان 863 قوتابییه‌، سه‌لامه‌ت بوون .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.