Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 14:10

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ د. فوئاد مه‌عسووم ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرکۆماری پێشووی عێراق کرد، بۆ کۆچی دوایی براکەی.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌‌ممه له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ د. فوئاد مه‌عسووم سه‌رکۆماری پێشووی عێراق بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د مه‌عسووم خدری برایان سه‌ره‌خۆشی لێ کرد و وێڕای ده‌ربڕینی پرسه‌ و هاوخه‌می، هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ میهره‌بانی خۆی شاد بکات و سه‌بووری به‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکاری ببه‌خشێت.

لای خۆیه‌وه‌ د. فوئاد مه‌عسووم بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شی له‌ پرسه‌که‌یاندا سوپاس و پێزانینی پێشکه‌ش به‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان کرد.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.