بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ جێبەجێکردنى خاڵەکانى ڕێککەوتنامەى نێوان پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئورمییە ئەنجام درا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە " دواى سەردانى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بۆ پارێزگاى ئورمییە، بەمەبەستى پتەوکردنی پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوولا و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران - تەمەرچین و واژۆکردنى ڕێککەوتنی نێوان پارێزگاری هەولێر و پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمیە)، ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک لەمبارەیەوە بەڕێوەچوو".
ئەوەشی خستەڕوو "لە دیوانی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەمبارەیەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە دانانى ڕێوشوێن و میکانیزمى پێویست بۆ جێبەجێکردن و پراکتیزەکردنى خاڵەکانى ڕێککەوتنامەکە و هەنگاونان بۆ بە کرداریکردنى جموجۆڵی بازرگانی لەخاڵى سنوورى حاجی ئۆمەران - تەمەرچین ئەنجام درا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.