Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 14:11

مەسرور بارزانی لەبارەی تۆمارکردنی چەند کەیسێکی ئۆمیکڕۆن پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی تۆمارکردنی ڤایرۆسە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تویتێکدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی " پەیدابوونی چەند کەیسێکی ئۆمیکرۆن لە دهۆک مایه‌ی نیگه‌رانین".

هەروەها نووسیویەتی " وەزیری تەندروستیم ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تیمەکانیان ھەوڵی سنووردارکردنی ‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی بدەن.

لە تویتەکەیدا داواکارییەکیش ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات و تێیدا هاتووە"داوا له‌ كوردستانییان ده‌كه‌م ‌‌پابەندبن به‌ ڕێنماییەکان و ڤاكسین وه‌ربگرن بۆ ئەوەی کوردستان پارێزراو بێت".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.