Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 12:39

کەسێک بە تۆمەتی دزینی کامێرای چاودێری ماڵان دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

 

کەسێک بە تۆمەتی لێکردنەوە و دزینی کامێرای چاودێری ماڵان، لەلایەن پۆلیسی هەلێرەوە دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "دوای ئەوەی لە سۆشیال میدیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە کە تێیدا تۆمەتبارێک هەڵدەستێ بە لێکردنەوە و دزینی کامێرای چاودێریی ماڵان، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و ورد کرد".

ئەوەشی خستەڕوو کە هێزەکانییان توانییان لە ماوەی کەمتر لە (24 کاتژمێر)دا تۆمەتبارەکە بە ناوی (ھ.خ.ب) بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

پۆلیسی هەلێر ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباری ئاماژەپێکراو پێشینەی تاوانی هەیە و دانی ناوە بە چەندین تاوانی دیکەی دزیکردندا، ئێستاش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.