دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گوندێکی سەر بە ناحییەی تەق تەق گەنجێک بە گوللە کوژرا و هۆکاری کوشتنەکەشی نەزانراوە.
هاوکار عەلی گوتەبێژی تەندروستی کۆیە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: کاتژمێر 03:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی گەنجێک گەیاندرایە نەخۆشخانەی تەق تەق کە بە فیشەک پێکرابوو.
ڕاشیگەیاند: ناسنامەی گەنجەکە بەناوی (دیار محەممەد مستەفایە) و خەڵکی ناحییەی سێگردکانە و تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە، خاوەنی یەک منداڵە لەکاتی کرێکاری و چنینەوەی کاهوو فیشەکێک لەو بەری زێی بچووکەوە کە لە سنووری گوندەکانی پارێزگای کەرکووک ئاراستە دەکرێت و ناوبراو دەپێکێ.
هەروەها هەرێم دڵشاد لێپرسراوی پۆلیسی تەق تەق بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەو ناوچەیەی گەنجەکەی لێ کوژرا دەکەوێتە سنووری نێوان پارێزگاری هەولێر و کەرکووک، هیچ هەماهەنگییەک لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری ئەو سنوورەدا نییە.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا هاوشان لەگەڵ ئاسایشی تەق تەق سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
ئا/ کانیاو حەکیم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.