Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 10:51

ژمارەیەک کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە کرا

کوردستان TV
100%

 

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 8 کاتیۆشا لە نزیک شارەدێی پردێ ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا. 

پەیجی دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: 8 مووشەک لە نزیك میحوەری 5ـی کەرکووک لە پردێ کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە. 

هاوکات بنکەی پۆلیسی شارەدێی پردێ تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: کاتژمێر 07:20ـی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک کاتیۆشا لە نزیک قەڵای سەربازی پردێ نزیکی گوندی قەرەبەگ ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شێراوە کراوە.

دووپاتی کردەوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە. 

ئا/ هەڵۆ جەباری 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.