Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 10:31

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر هێزەکانییان

peshmarga
کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمڕۆی سەر هێزەکانییان لە سنووری شارەدێی پردێ بڵاوکردەوە و دووپاتی دەکەنەوە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان تێیدا هاتووە " کاتژمێر 07:25ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ، ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا لە ڕۆژهەڵات و باشووری ناحییەی پردێ بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە کرا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو " لە سنووری میحوەڕی 5 مووشەکەکان لە دەرەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە کەوتوون و هیچ سەنگەرێکی پێشمەرگەیان نەپێکاوە".

ئاماژەی بەوەش دا " هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتۆتەوە، لەمبارەیەوە هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کردووە".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.