چالاکوان و مامۆستای زمانی کوردی زارا محەمەدی سبەی شەمە له شارى سنه سزاى پێنج ساڵ زیندانیکردنى به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت و له گرتووخانەی شاری سنە ماوه‌ى به‌ندكردنى ته‌واو ده‌كات
بڕیاره رۆژى شه‌مه8/1/2022 دادگاى پارێزگای سنە زارا محەمەدی چالاكوان و مامۆستاى زمانى كوردى بگوازێته‌وه بۆ گرتووخانەی سنە، به‌و پێیه دەبێت ماوەی زندانییەکەی بۆپێنج ساڵ تەواوبکات .
مامۆستا زارا محەمەدی دووساڵ له‌مه‌و به‌ر دەستبەسەرکرا بوو ماوه‌ى 193 رۆژ زیندانیکرا و دواتر بە دانانی بارمتە ئازادکرا لە دادگەی شۆڕشی سنە بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزادرابوو، بەڵام دواتر لە دادگای پێداچوونەوەی سنە سزاکەی بۆ پێنج ساڵ کەمکرایەوە، دواى تانە لێدان له بڕیارەکە دواجار رۆژی شەمەی رابردوو، پێان راگه‌یاند سزاى پێنج ساڵى بۆ بڕاوه‌ته‌وه .
دادگاى شۆڕشى ئیسلامى مامۆستا زارا محەمەدی به‌تۆمه‌تى هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە رێگەی دروستکردنی گرووپ و دەستە تۆمەتبارکردبوو، بەڵام ناوبراو تۆمه‌ته‌كانى ره‌تكردبۆوه، ته‌نیا تاوان ئه‌وه‌بووه وانه‌ى زمانى كوردى له رێگه‌ى خولى جیاجیا گوتۆته‌وه.
دادگاى شارى سنه له‌سه‌ر گوتنه‌وه‌ى وانه‌ى زمانى کوردى زارا محه‌مه‌دى بۆ پێنج ساڵ زیندانى ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.