له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ری بیسته‌هه‌می خولی ئیسپانیا، له‌یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا، كاتژمێر 11ی ئه‌م شه‌و، یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانه‌ی ڤالنسیا ده‌كات.
به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م یاریه یاریزانانی یانه‌ی شاهانه دواین یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنانیان ئه‌نجامدا، له‌یاری گه‌ری نۆزده‌هه‌م یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر ده‌ستی خیتافی دووچاری دۆراندن هات، بۆیه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه نایه‌وێت هه‌ڵه‌ی یاری رابردوو دووباره بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ته‌واوی هه‌وله‌كانیان بۆ پارێزگاریكردن له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی و زیادكردنی جیاوازی خه‌له‌كانه له‌گه‌ڵ ركابه‌ریه‌كانی.
لای خۆیه‌وه كارلۆ ئه‌نچلۆتی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ڤاڵنسیا خاوه‌ن كۆمه‌لی یاریزانی ئاست به‌رزن، بۆیه ده‌بێ هه‌له‌كانی یاری رابردوو چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌نچلۆتی وتیشی كاتێ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالنسیا یاری ده‌كه‌ن، ده‌بێ به‌هه‌مان ئه‌و ئاسته به‌رزه یاری بكه‌ین كه پێش سالی نوێ یاریزانانی یانه‌كه‌مان پێشكه‌شیان ده‌كرد .
ئه‌مشه‌و ریاڵ مه‌درید میوانداری ڤاڵنسیا ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.