ڕۆژی حه‌ڤده‌ی كانوونی دووه‌می داهاتوو له‌نیونی وڵاتی سویسرا و له‌باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی رێوره‌سمی زه بێست بۆ باشترینه‌كانی سالی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی دواین لیستی فیفا كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌لاته بڵاوكرایه‌وه، هه‌رسێ ئه‌ستێره‌ی جیهانی لیۆنێل مێسی و رۆبرت لیڤاندۆڤسكی و محه‌مه‌د سه‌لاح ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك ده‌كه‌ن، مێسی یاریزانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌سالی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك توانی له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین نازناوی كوپا ئه‌مه‌ریكا به‌رز بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ل یانه‌ی بارسێلۆنا بووه گۆڵكاری خولی ئیسپانیا، رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆله‌ندی یاریزانی یانه‌ی بایره‌ن میونشن له‌سالی دوو هه‌زارو بیست‌و یه‌ك زۆرترین گۆلی تۆماركردوه، هه‌روه‌ها نازناوی بۆندسلیگا و جامی سوپه‌ری ئه‌لمانیای له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه.
هه‌رچی محه‌مه‌د سه‌لاحی میسری یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوله،ئه‌وا له‌سالی دوو ههزاروبیست و یه‌ك توانی ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ سوور پۆشه‌كانی لێڤه‌رپۆل پێشكه‌ش بكات، جیاواز لهكوران له‌سه‌ر ئاستی كچانیش هه‌ریه‌ك له ئه‌لێكس پۆتیلاس و جێنی هێرمۆسۆ یاریزانانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی و سام كیری كچه یاریزانی ئوسترالی ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌لاتی باشترینن بۆ سالی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك.
ڕۆژی 17ی کانوونی دووه‌م رێوره‌سمی زه‌بێست بۆ باشترینه‌کانی سالی 2021 به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.