له هونه‌ری نیگاردا (ڕه‌نگ و هێڵ) جووته توخمی سه‌ره‌كین. ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند له هێڵكاری و ڕهنگسازیدا توانا و كارامه نه‌بێت، هونه‌ره‌كه‌ی كاڵ و كرچ و ناتۆكمه خۆ ده‌نوێنێت. نیگاركێش به هه‌ر ڕێباز و ڕێچكه و ستایلێك تابلۆ بكێشێت، ئه‌وه بڕیار و بژارده‌ی خۆیه‌تی، گرنگ بۆ منی بینه‌ر و كڕیاری هونه‌ره‌كه‌ی، جوانی و داهێنانه، به توێكڵ و كاكڵیانهوه. له خوێندنی ئه‌كادیمیشدا، یه‌كه‌مین شت شاگردی هونه‌ر له ڕووی كردارییه‌وه فێری هێڵكاری ده‌كرێت، له هه‌نگاوی دووه‌مدا فێری ڕه‌نگ كردن و ڕه‌نگسازی ده‌كرێت. به‌ده‌ست هێنانی شاره‌زایی له‌و جووته توخمه‌دا، مه‌به‌ستمان هێڵ و ڕه‌نگه، كه‌سی شه‌یدای هونه‌ر له ههوادارییهوه ده‌باته باری هونه‌رمه‌ندی.
محه‌مه‌د ئیسماعیل (خه‌ڵكی هه‌ولێره و له تاراوگه‌دا ده‌ژی) یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی گه‌شه‌یه‌كی زۆری به هونه‌ری هێڵكاری داوه، هێنده ئه‌زموونی خۆی له‌و باره‌یه‌وه به قووڵدا بردووه، ده‌بینین هێڵكاری له لای ئه‌و بووه به ته‌رزه شێوازێك بۆ گه‌ڵاڵه كردنی تابلۆ. تابلۆیه‌ك كه پشت به ته‌نیا توخمی هێڵ و ته‌كنیكی هێڵكاری ده‌به‌ستێت. له‌م ڕووه‌وه ئێمه ئه‌زموونی ئیسماعیل خهیاتیشمان هه‌یه، به‌وه‌ی له كۆتایی ساڵانی شه‌ست له سه‌ده‌ی ڕابردوو به دواوه، ته‌نیا به هێڵ و هێڵكاری تابلۆی ده‌نه‌خشاند، تا ئه‌و كاته‌ی له كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نه‌چووه نێو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، له تابلۆدا ڕه‌نگی به‌كار نه‌هێنا.
گرنگه لێره‌دا ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌زموونه‌كه‌ی محه‌مه‌د ئیسماعیل بكه‌ین، به‌وه‌ی زیاتر به پۆرترێت هێڵكارییهوه په‌یوه‌ست بووه، له‌و ڕووه‌شه‌وه زۆر پێگیری شێوازی ئه‌كادیمی و ڕیالیزمه، ئه‌مه‌ش به‌هایه‌كی باڵا به به‌رهه‌می ئه‌و ده‌دات، چونكه ئه‌م جۆره شێوازه پڕه له ورده‌كاری و پێوانه‌ی وردی ئه‌ندازه، هه‌ر سه‌رچیخ چوونی هێڵێك، ناحهزییهك به ته‌وێڵی به‌رهه‌مه‌كه‌وه ده‌نێت، چاوی بینه‌ر و كڕیاریش هه‌ر زوو له یه‌كه‌م نیگادا، ئه‌و ناحهزییه به‌دی ده‌كات و ده‌یخوێنێته‌وه.
به‌كار هێنانی ڕه‌ش قه‌ڵه‌می دار به زۆری، بڕێ جاریش قه‌ڵه‌م داری ڕه‌نگی، ئازادییه‌كی زۆری به هونه‌رمه‌ند داوه، تا ئه‌وه‌ی زۆر ئازادانه مانۆری هونه‌ر بكات، بێ په‌روا به‌یاری ڕووبه‌ر به نووكی قه‌ڵه‌م بكێڵێت، به تایبه‌تی هێڵ كێشان به‌م جۆره قه‌ڵه‌مه به چركه كاتی ده‌وێت، ده‌ست و په‌نجه‌ش هێنده شه‌كه‌ت و ماندوو ناكات. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ كار كردن.
ئێمه به‌وه زیاتر هۆگری دیتن و ته‌ماشا كردنی پۆرترێت هێڵكارییه‌كانی محه‌مه‌د ده‌بین، به‌وه‌ی زۆر وردن، هه‌ر به تاكه ڕه‌نگی ڕه‌ش، له تیره‌وه بۆ كاڵ گه‌مه به تۆنی ڕه‌نگ ده‌كات، فۆرم و فیگه‌ر و ڕووبه‌ر گه‌ڵاڵه ده‌كات، به یه‌ك ڕه‌نگ (ته‌نیا ڕه‌ش) فره ڕه‌نگی دروست ده‌كات، به گوێره‌ی پێكهاته‌ی مۆدێلی پۆرترێته‌كه‌ی، به وردی ڕوانگه‌ش ڕه‌چاو ده‌كات. له‌م ڕووه‌وه كێشانی هه‌ندێك شوێنی پۆرترێت، چ ڕووی به ئاراسته‌ی پێشه‌وه بێت، یان به لاری و لا ته‌نیشت بێت، ئه‌زموونی زۆری ده‌وێت تا نیگاركێش بتوانێت به سه‌ریاندا زاڵ بێت، به وردی و دوور له شێوانی ئه‌ندازه و فۆرمیان، گه‌ڵاڵه‌یان بكات. بۆ نموونه په‌نجه‌كانی ده‌ست، ژێر مل و چه‌ناگه، ده‌ست و لاق كاتێك به ئاراسته‌ی پێشه‌وه بن. محه‌مه‌د ئیسماعیل توانیویه‌تی به‌سه‌ر تێكڕای ئه‌و كه‌ند و كۆسپانه‌دا زاڵ بێت، بۆیه هه‌ر پۆرترێت قهڵهمكێشییهكی ئه‌و به‌هایه‌كی به‌رزی هونه‌ریی ده‌بێت.
تاریق كارێزی
پۆرترێت هێڵکاری
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.