له‌چوارچێوه‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه، یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلای ئینگیلیزی به‌شێوه‌یه‌كی خواستن فلیپی كۆتینۆی به‌رازیلی به‌شێوه‌ی خواستن گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی.
له‌مباریه‌وه پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا بڵاویكرده‌وه، هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا و بارسه‌لۆنا گه‌یشتنه رێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆتینیۆی به‌رازیلی به‌شێوه‌ی خواستن تا كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ.
به‌پێی گرێبه‌ستی هه‌ردوو یانه، ئه‌ستۆن ڤێلا لە سەدا په‌نجای مووچەکەی دەدەن و دوای تەواو بونی خواستنەکەش مافی کڕینەوەی یاریزانەکەیان دەبێت بە بڕی چل ملیۆن یۆرۆ، كۆتینیۆ له‌ماوه‌ی چل‌و هه‌شت كاتژمێردا به‌ره‌و بێرمینگهام ده‌كه‌وێته رێ بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا، كۆتینۆ له‌گه‌ڵ به‌رسێلۆنا نه‌یتوانیوه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.
ئه‌م یاریزانه له‌سالی دوو هه‌زارو هه‌ژده به‌پێی بۆندێك له‌ریزی یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزیه‌وه په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، دواتر به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی بایره‌ن میونشنی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامدا، به‌ڵام ناوبراو نه‌یتوانی متمانه‌ی یانه ئه‌لمانیه‌كه به‌ده‌ست بێنێت.
بۆیه بایره‌ن میونشن دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی خواستن، ئه‌م یاریزانه‌ی گه‌رانده‌وه ریزه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌ستۆن ڤێلا له‌ئێستادا له‌خانه‌ی سێنزهههمی خولی ئینگیلزی دێت، به‌لام هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی له‌سه‌ره به‌هۆی به‌هێزی رووبه‌روو بونهوهكانی قۆناغی دووه‌م.
کۆتینۆی به‌رازیڵی په‌یوه‌ندی کرد به ریزه‌کانی ئه‌ستۆن ڤێلای ئینگلیزییه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.