Erbil 38°C شەممە 14 شوبات 02:41

کوژرانی تیرۆریستێکی داعش کە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی لەخۆی بەستبوو

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی سوپای عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە باکووری پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، کوشت.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرنی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر حەشارگەیەکی داعش لە باکووری پارێزگای بەغدا دەست پێ کردووە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیرۆریستێکی داعش کە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی لەخۆبەستبوو، کوژراوە.

باسی لەوەش کردووە کە پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکە لەلایەن تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمبەوە، پووچەڵکراوەتەوە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە ئۆپەراسیۆنەکە، بەردەوامە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.