یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی، كه خاوه‌نداریه‌تیه‌كه‌ی بۆ بانكی وه‌به‌رهێنانی شانشینی سعودیا ده‌گه‌رێته‌وه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكراوه كیران تریبیری له‌ریزه‌كانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه گواسته‌وه ریزه‌كانی خۆی.
كیران به‌پێی بۆندێك كه بره‌كه‌ی دونزه ملیۆن پاوه‌نده له‌ریزی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی لالیگا چووه ریزه‌كانی یانه‌ی نیوكاسل یونایتد، ئه‌م یانه ئینگلیزیه مه‌ترسی دابه‌زینی زۆری له‌سه‌ره، چونكه له‌ئێستادا دوای به‌رێوه‌چوونی نۆزده گه‌ری پریمه‌رلیگ، تیپه‌كه له‌خانه‌ی پێش كۆتایی دێت، به‌رپرسانی یانه‌كه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ له‌پێناو ده‌ربازكردنی یانه‌كه له‌دابه‌زین، به‌تایبه‌ت كه ئه‌م یانه‌ی له‌رووی داراییه‌وه پالپشت و پشتیوانیه‌كی زۆری هه‌یه، دوای دوو ساڵ و نیو دابران .
تریبیر جارێكی دیكه گه‌رایه‌وه ركابه‌ریه‌كانی ئینگلیزی، چونكه ئه‌م یاریزانه به‌ر له‌وه‌ی روو بكاته یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی، یاری بۆ یانه‌ی تۆتنهام ده‌كرد، لای خۆشیه‌وه تریبیر خۆشحالی خۆی نیشاندا به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ركابه‌ریه‌كانی خولی ئینگلیزی و په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی نیوكاسل یونایتد.
نیوکاسڵ یونایتد کیران تریبیری گواسته‌وه ریزه‌کانی خۆی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.