یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی ڕایگه‌یاند، هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه، ئه‌نخێل دی ماریای ئه‌رژه‌نتینی و جولیان دراكسلێری ئه‌ڵمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی تیپه پاریسیه‌كه‌دا هاتوو كه له پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه هه‌ردوو یاریزان، دی ماریاو دراكسلێر هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، بۆیه ئه‌م دوو یاریزانه له ته‌واوی یاریزانان و ئه‌ندامانی دیكه‌ی پاریس سانجێرمان جیاكراونهتهوهو به‌پێی ڕێنماییه‌كانی پڕۆتۆكۆڵی ته‌ندروستی حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا له ماڵه‌كانی خۆیان كه‌ره‌نتین كراون تا ئه‌و كاته‌ی باری ته‌ندروستیان باش ده‌بێت و په‌تاكه تێده‌په‌ڕێنن.
له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌رچوار یاریزانی یانه‌كه خوان بێرنات و بیتو مازالا و دانیلۆ پێرێراو سێرجیۆ ڕیكۆی گۆڵپارێز تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، هاوكات لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه په‌تای كۆرۆنای تێپه‌ڕاندو گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی پی ئێس جی.
پاریس سانجێرمان: دی ماریای ئه‌رژه‌نتینی و جولیان دراکسلێری ئه‌ڵمانی تووشی کۆڕۆنا بوونه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.