چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه ئهگهرپهیرهو بكه‌یت، ده‌توانیت مێشكێكی پاك و ڕوونت ده‌ستكه‌وێت، له ئه‌نجام دا ده‌توانیت ببیته كه‌سێكی بلیمه‌ت.
"ئێستا كاتی رۆیشتنه، به‌شێوه‌كی زۆرباش جێبه‌جێ ده‌كه‌م" ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ی زانای بلیمه‌تی جیهانی (ئه‌لبێرت ئاینشتاین)ه به‌چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، ئه‌گه‌رچی به هۆی نه‌خۆشی له ژیان بێ ئومێد بوو، چونكه ده‌یزانی كۆتایی ژیانییه‌تی وله 15 نیسانی 1955 كۆچی دوایی كرد.
كاتێ شیكاری بۆ جه‌سته‌كه‌ی كرا، كه له‌لایه‌ن پزیشك (تۆماس هارفی) ئه‌نجامدرا، دوای ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی خێزانه‌كه‌ی كراوه له شاری "ترینتون"ی ئه‌مه‌ریكی سوتێنرا، تا ئێستا كه‌س نازانێن خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی ئه‌م بلیمه‌ته له كوێیه.
ئه‌و پزیشكه‌ی شیكاری بۆ جه‌سته‌ی ئاینشتاین كرد، ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی خێزانه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام مێشكه‌كه‌ی له‌لای خۆی پاراست، به‌واتایه‌كی تر به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی مێشكه‌كه‌ی دزی، ئه‌و پزیشكه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێشكی ئه‌و بلیمه‌ته كرد، دوای ئاشكرابوونی دزینی مێشكه‌كه داوا له پزیشكه‌كه كرا مێشكه‌كه‌ی ئه‌نیشتاین بگه‌رێنێته‌وه، به‌ڵام ڕه‌تی كرده‌وه ئه‌و كاره بكات به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر مێشكی ئه‌م بلیمه‌ته.
نێهنییهكه له چی دایه؟ راوبۆچوون و لێكدانه‌وه‌ی زۆر كرا، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا بلیمه‌تی ده‌ست ده‌كه‌وێت یان میراته؟ بابزانین كێ كه‌سی بلیمه‌ته؟ زۆر به‌ساده‌یی و به ساكاری بلیمه‌ت ئه‌و كه‌سه‌یه كه خاوه‌ن توانستێكی زۆره له بواری داهێنان و دۆزینه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر، به‌واتایه‌كی تر له سێگۆشه‌یه‌كی جیاواز بیر له شته‌كان ده‌كاته‌وه، ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌كاته‌وه به‌جۆرێك تێروانینی جه‌ماوه‌ر بۆ جیهان ده‌گۆڕێت وه‌كو بلیمه‌ت ئه‌نیشتاین، كه مێشكه‌كه‌ی ره‌هه‌ندی چواره‌م بۆ گه‌ردوون كاتێ تیۆری رێژه‌یی بۆ ئێمه‌مان دۆزییه‌وه، واته تیۆری رێژه‌یی تایبه‌ت و تیۆری رێژه‌یی گشتی داڕشت كه به "یه‌كسانیی بارسته" ناسراوه، ئه‌و كات ته‌مه‌نی ئاینشتاین ته‌نیا (26) ساڵ بوو هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و تیۆرییه له ساڵی 1921 خه‌ڵاتی نۆبلی وه‌رگرت.
ئایا ئاینشتاین جیاواز بوو، له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی لێی ژیاوه مێشكی خۆی به شێوه‌یه‌كی دروست به‌كار هێنابێت، به‌ڵام تا ئێستا نهێنی بلیمه‌تی ئه‌و زانایه نه‌زانراوه، ئایا ئه‌و زیره‌كه‌ی به‌هۆی جیناتهوهیه، چونكه جیناتی زیره‌ك كاریگه‌ری ژینگه‌ی له‌سه‌ر ده‌بێت.
بۆ نموونه بتهۆڤین بلیمه‌تی موزیك، بێ ده‌نگییه‌كه‌ی خۆی له داهێنانی موزیك دۆزییه‌وه چه‌ندین شاكاری موزیكی به‌رهه‌مهێنا، بووه خاوه‌نی قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی له بواری موزیك، "یاساكانی یاری فێربه ئه‌نجا له‌وانیتر باشتر یاری بكه" بیر له‌وه بكه‌وه كاتێ قوتابی له پۆلی یه‌ك سه‌ره‌تا زۆر زه‌حمه‌ت و ئاسته‌نگی رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه به جۆرێك گرتنی پێنووسی كارێكی ئاسان نییه به تێپه‌رینی كات زۆر به‌جوانی فێری نووسین و خوێندنه‌وه ده‌بێت، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی راهێنان ئه‌زبه‌ركردنی پیته‌كان له مێشك به‌كارهێنانی ماسوولكه‌كانی ده‌ست و په‌نجه‌كانی و شانه‌كانی چۆنییه‌تی گرتنی پێنووس .
پزیشك " تۆماس" باوه‌ڕی وابوو نهێنییه‌ك له ناو مێشكی ئانیشتاین هه‌یه پێویستی به لێكۆڵینه‌وه هه‌یه بۆیه به‌شێكی له مێشكه‌كه‌ی بۆ لێكۆلهوهران نارد بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
له كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌ركه‌وت له مێشكی ئانیشتاین له ناوچه‌ی تایبه‌تی به بیركردنه‌وه‌ی بیركاری له رێژه‌ی 15% له ناوچه‌كانی تری مێشك گه‌وره‌تره، له هه‌مانكاتدا له پشكنییهكهدا هیچ " كه‌لێن" له ناو مێشكی ئانیشتایندا نییه، كه له‌ناو مێشكی هه‌موو مرۆڤێكی ئاسایی ئه‌م كه‌لێنه‌دا هه‌یه، خاڵێكی تر له ناوچه‌ی خۆڵهمێشكی ئانیشتاین پێچهنهوهیهك هه‌یه، كه له مرۆڤی ئاسایی پێچه‌وانه نییه زۆر ئاساییه.
ئایا ده‌توانیین هه‌موومان ببین به بلیمه‌ت؟ ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌رسێ زانای جیهانی ( چارلز داروین) و (تۆماس ئه‌دیسۆن) و (ئه‌لبه‌رت ئانیشتاین) بكه‌ین، سه‌ره‌تای ژیانی ئه‌م زانایانه وه‌ك پێویست نه‌بووه یاخود سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه بۆ نموونه خێزانه‌كه‌ی داروین حاشایان له كوڕه‌كه‌یان كرد، ئه‌دیسۆن له قوتابخانه ده‌رنه‌چوو له قوتابخانه به گێل له‌قه‌ڵه‌م درابوو، ئانیشتاین له قوتابخانه فه‌شه‌لی هێنابوو، ژیانی ئه‌و سێ زانایه وامان لێ ده‌كات مرۆڤ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆڵ نه‌دات به‌رده‌وام له هه‌وڵ دابێت بۆگه‌یشتن به ئامانجه‌كانی، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت، هه‌رهه‌موومان ببین به بلیمه‌ت، به‌ڵام ده‌توانیین له‌وانه‌وه فێر بین.
چۆن ده‌بیته بلیمه‌تێكی فراوان و پڕ زانیاری؟
خۆهه‌ڵقورتێن ..پشیله‌یه‌كی كوشت و گه‌ردوونی دۆزییه‌وه! "به‌هره‌مه‌ند نیم، من ته‌نیا خۆتێههڵقوتاندنم" ئهلبرین ئانیشتاین، خۆتێهه‌ڵقورتان رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ پێكهێنانی په‌یوه‌ندی نوێ، به‌ڵكو فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ فێر بوون و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كان.
كاتێ لێكۆڵینه‌وه له ژیانی بلیمه‌ته‌كان ده‌كه‌ین ده‌بینین خۆتێهه‌ڵقورتان رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه به‌ڵكو وه‌كو هاورێیه‌ك بووه بۆیان، هه‌موو كاتێك پاڵنه‌رێكی باش بووه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر فێربن و داهێنان بكه‌ن. به جۆرێك ئه‌دیسۆن 999 جار شكستی هێنا له داهێنانی گڵۆپ به‌ڵكو 999 رێگای دۆزییه‌وه كه گڵۆپ كار ناكات له هه‌ر جارێكدا شتێك فێر ده‌بوو و ئه‌زموونی زیاتری په‌یدا ده‌كر، بۆیه تا ده‌كرێت خۆتێهه‌ڵقورتان بكه‌نه به هاوڕێی خۆتان.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.