وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لێژنەیەک پێک دەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خۆکوشتنی زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی.
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: وەزارەت بڕیاری دا لێژنەیەکی باڵا لە وەزارەت پێک بھێنێت بۆ دەرخستنی راستیەکان دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی لەدەستدانی زیندانیەک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی.
ڕاشیگەیاند: لێژنەیەک لە پەرلەمانی کوردستانیش پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و دەرخستنی هۆکارەکەی.
جێی باسە دوێنێ هەینی بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی سلێمانی خۆکوشتنی زیندانییەکی ڕاگەیاند کە دوای شەڕکردن لەگەڵ هاوزیندانییەکانی لەلایەن بەرپرسی زیندانەوە جیاکراوەتەوە و پاشان بە پێخەفی خەوەکەی خۆی خنکاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.