Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 16:18

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاک پار دەکات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆك مەسعود بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە سەڵاحەددین پێشوازی لە شاندێكی پارتی ماف و ئازادییەكان (هاك پار) بە سەرۆكایەتیی لەتیف ئەپۆزدەمیر سەرۆكی گشتیی پارتی ماف و ئازادییەكان كرد.

لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی توركیا بە گشتی و دۆخی كورد و پارتی و ڕێكخراوە كوردییەكانی توركیا و پەیوەندیی نێوانیان بە تایبەتی.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە ئاشتیخوازی و زمانی دیالۆگ و چارەسەری مەدەنی و، هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتە كوردییەكانی توركیا كرایەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.