د. محـەمـەد ئیحسـان ـ مامۆستای زانكۆ له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژەڤـی کـوردستان سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق رایگه‌یاند :
سبه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێی عێراق داده‌نیشێت ، دوای سوێندخواردن ، ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه ، دواتر ده‌رگا بۆ كاندیدكردنی سه‌رۆك كۆمار ، هه‌روه‌ها بۆ حكومه‌ت چانصێكی باش بۆ مسته‌فا كازمی هه‌یه ببێته‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت .
روونیشیكرده‌وه كه سبه‌ی ده‌ستپێكێكی نوێیه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێك كه هه‌موو لایه‌ك له خۆ بگرێت ، ئێمه له رابردوو وه‌كو خۆی خۆمان له حكومه‌ته‌كانی پێشوو نه‌دۆزیبۆوه ، گرفته‌كانمان زۆر بوون له رابردوو له جێبه‌جێنه‌كردنی ماده ده‌ستوورییه‌كان و گۆرانكارییه‌كان دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ، هه‌روه‌ها بودجه‌و مووچه و ده‌یان كێشه‌ی دیكه .
د محه‌مه‌د ئیحسان گوتی : كیشه‌ی مادده‌ی 140 دایكی هه‌موو كێشه‌كانه ، پێویسته ئالیه‌ت دابنرێت نه‌ك ته‌نها له به‌رنامه بنووسرێت ، ئێمه ده‌بێ شه‌ریكی راسته‌قینه بین له‌و حكومه‌ته‌ی داهاتوو .
ئه‌و بۆشاییانه‌ی هه‌بوون كه مافی خۆمان بوو پڕ بكه‌ینه‌وه له پله‌و پۆسته‌كان .
هه‌روه‌ها پێویسته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ت هه‌بێت له به‌غدا .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته هه‌ندێ جار به هه‌ڵه‌كانی خۆمان دا بچینه‌وه ، پێویسته نوێنه‌ری په‌رله‌مان و حكومه‌ت زیاتر به‌رگری له مافه‌كانی كورد بكات هه‌روه‌ها به‌رگری له داواكاری ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق بكات .
هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه‌ی ده‌نێردرێت بۆ به‌غدا كه‌سێكی شیاو بێت نه‌ك بۆ پاداشتكردنی بیت كه پله‌یه‌كی پێ بده‌یت . هه‌روه‌ها بۆ خه‌ڵكی دیكه بسه‌لمێنیین كه ئێمه زیاتر له‌وان عێراقیترین .
لای خۆیه‌وه دژوار فـەیـەق ـ چـاودێری سـیاسـی سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس رایگه‌یاند :
ئه‌مجاره بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌ندێ جیاوازی هه‌یه به‌ڵام كاتی ده‌وێت ، چونكه له رابردوو هه‌موو لایه‌نه‌كان بوونیان له حكومه‌ت هه‌بوو زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ره‌چاو ده‌كرد ، ئێستاش هه‌موو لایه‌ك ده‌یه‌وێت به‌شداری حكومه‌تی داهاتوو بكه‌ن ، به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌مشێوه‌یه نه‌بێت كه له رابردوو حكومه‌ته‌كان پێك ده‌هاتن .
پێویسته ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه پێك دێت ره‌چاوی ته‌واوی داواكارییه‌كانی شه‌قام و نه‌ته‌وه‌و لایه‌نه‌كان بكات .
رززنیشیكردهوه كه ئه‌وه‌ی ده‌یبینین رێككه‌وتوونه به‌وه‌ی چۆن به‌شدار بن له‌و حكومه‌ته ، بۆیه به‌رنامه‌یه‌ك ده‌بێت بوونی هه‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان كه له مادده ده‌ستوورییه‌كان هاتووه،
دواتر ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كان بۆ 4 ساڵ بێت نه‌ك هه‌ر ساڵه‌و دووباره گرفت دروست بكرێت . هه‌روه‌ها پێویسته بیر له شكستهێنانی ئه‌و حكومه‌تانه‌ی پێشوو بكرێته‌وه ، به‌تایبه‌تی ئه‌و عه‌قلیه‌ته شۆڤینییه‌ی كه بوونی هه‌بوو ، هه‌روه‌ها ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته كوردیش به‌خۆی دابچێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره نه‌بێته‌وه هه‌روه‌ها كورد خه‌ڵكی بڕیار به ده‌ستی هه‌بێت له به‌غدا .
هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌تێكی زۆرینه هه‌بێت هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنێكی رێكخراو خاوه‌ن هه‌ڵوێست هه‌بێت كه ئه‌مڕۆ بۆ عێراق زۆر گرنگه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.