هاتنی گەشتیاران لەماوەی 7 ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لەساڵی 2021ـیشدا ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان لە 4 ملیۆن تێپەڕیوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: بەھۆی سروشتی جوانی کوردستان و ئەو گرنگییەی بە کەرتی گەشتیاری دەدرێت، ساڵ بە ساڵ ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندابووە، جگە لە ساڵی 2020 کە بەھۆی ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆربەی سنوورەکان لە جیھان داخرابوون.
هاوکات ڕاشیگەیاند: بۆ ساڵی 2021 زۆرترین ڕێژەی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و یەکەمین ساڵە لە چوار ملیۆن تێپەڕیوە کە دەکاتە 525% بەراورد بە حەوت ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە زیادی کردووە.
هەروەها وەزارەتەکە ڕێژەی هاتنی گەشتیارانی بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی 7 ساڵی ڕابردوو بڵاوکردۆتەوە کە بەم شێوەیە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.