محەممەد حەلبووسی وەک کاندیدی لایەنە سوننییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەربژێر دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی) هاوپەیمانێتی عەزم و تەقەدووم کۆکن لەسەر کاندیدکردنی محەممەد حەلبووسی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە خولی پێنجەمدا و وەک بەربژێری خۆیان دەستنیشانیان کردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان هاوپەیمانێتی عەزم و تەقەدووم خەمیس خەنجەر بۆ سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتییەکان لە پەرلەمان دیاریکردووە.
جێی باسە سبەی یەکشەممە یه‌كه‌م كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ڕێوه دەچێت و ئەندامان سوێندی یاسایی دەخۆن و دواتریش كاره‌كانی تری پڕۆسه‌ی پێكهێنانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆككۆمار ئه‌نجام دەدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.