Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 15:19

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکات

کوردستان TV
100%


لەسەر فەرمانی  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە بەدواچوون بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکرێت و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش  رایده‌گه‌ێنێت، پێداویستیی سەنگەرەکان پڕدەکرێنەوە و سەنگەرەکان تۆکمە دەکرێن بەڕووی تیرۆریستاندا.

سەرچاوەیەک لە ھێزی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای ڕووداوەکانی ماوەکانی ڕابردوو و دەستپێکردنەوەی ھێرشەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەدواداچوونی بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەست پێ کردووە و لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە ھەموو سەنگەرەکانی پێشمەرگە بەسەر دەکرێنەوە و لە کێشە و پێداویستییەکانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکۆڵێنەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ھەر کێشەیەک.''
سەرچاوەکە گوتیشی: لیژنەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەیانەوێت سەنگەرەکانی پێشمەرگە بەڕووی تیرۆریستانی داعشدا تۆکمە بکرێن و ئەو بۆشاییە ئەمنییەی ھەیە پڕ بکرێتەوە، تا دەرفەت بۆ تیرۆریستانی داعش نەمێنێت ھێرشی سەر ناوچە کوردستانییەکان و سەنگەرەکانی پێشمەرگە بکەن.
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە: بڕیارە لە ژمارەیەک میحوەر خانوو و سەنگەری نوێ بۆ پێشمەرگە دروست بکرێت و لە ھەندێ میحوەریش دەست بە دروستکردنیان کراوە، ھەر پێداویستییەکی سەربازی و ھێزەکانی پێشمەرگەش ھەبێت لەلایەن سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە پڕ دەکرێتەوە، ئەوەش ھەنگاوێکی گرینگە بۆ ئەوەی سەنگەرەکانی بەرگری زیاتر تۆکمە بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.