بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان رایدهگهێنێت، دەست بە دروستکردنی ڕێگایەک کراوە بۆ 16 گوند بە درێژایی 21 کم بە گوژمەی ملیارێک و 600ملیۆن دینار .
محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان راشیدهگهێنێت: لە سنووری ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان دەست بە دروستکردنی پڕۆژەی ڕێگای زێلکان بۆ مەندان کراوە کە درێژییەکەی 21 کم دەبێت و16 گوندی سنوورەکە سوودی لێ وەردەگرن و زۆر گرنگە بۆ ئەو گوندانەی سنوورەکە.
محەمەد ئەمین راشیدهگهێنێت: پڕۆژەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و گوژمەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکەش زیاتر لە یەک ملیار و600 ملیۆن دینارە.
بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان: لە سنووری شێخان ڕێگا بۆ 16 گوند دروست دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.