له گه‌ری بیسته‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریاڵ مهیدریدی پێشه‌نگی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی ڤالنسیای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلیك.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌رێوه چوو ، گێمی یه‌كه‌م ته‌نها یه‌ك گۆلی تێدا تۆمار كرا ئه‌ویش له خوله‌كی چل وسێ بوو كاتێك كه‌ریم بن زیمه‌ی فه‌ره‌نسی به‌لێدانی سزا ریاڵ مه‌دریدی له‌یاریه‌كه پێشخست كه هاوكات گۆلی حه‌ڤده‌هه‌مینی یاریزانه‌كه بوو له‌م وه‌رزه تۆماری بكات و گۆلی ژماره سێ سه‌تی بنزیمهبوو به‌درێسی ریاڵ مه‌درید تۆماری بكات .
له‌گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو دوو ڤینیسیۆس جۆنیۆری به‌رازیلی گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌ی شاهانه تۆمار كرد، له‌خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك ڤینیسیۆس جۆنیۆر گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می ریاڵ مه‌دریدی تۆمار كرد .
له‌خوله‌كی حه‌فتاوشه‌ش گۆنزالۆ گوێدیس گۆلێكی بۆ ڤالنسا تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی بۆ دوو گۆل كه‌م كرده‌وه، له خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شتیش كه‌ریم بن زیمه گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و ریاڵ مه‌درید پازده‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه نوسیه‌وه‌و به چل ونۆ خال پارێزگاری له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد، یانه‌ی ڤالنسیاش تووشی شه‌شه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی بیست و هه‌شت خاله‌و له‌پله‌ی نۆیه‌م مایه‌وه .
له لالیگادا ریاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکی دیکه‌ی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.