له قۆناغی سێیه‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را بۆ تۆپی پێ، یانه‌ی نیوكاسل یونایتد میوانداری یانه‌ی كامبریج یونایتدی پله دووی كرد، له‌ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نهكروادا، یانه‌ی كامبریج یونایتد به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی چواره‌م.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، یاریزان جۆی ئیرۆنساید ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ كامبریج یونایتد تۆماركرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی نیوكاسل هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش كامبریج یونایتد بلیتێكی قۆناغی چواره‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێناو نیوكاسل یونایتدیش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد .
له‌جامی یه‌کێتی ئینگڵته‌را نیوکاسڵ دۆڕا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.