له قۆناغی سێیه‌می جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی چێلسی میوانداری یانه‌ی تشیسهرفێلدی كرد‌و به‌پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه .
یاریه‌كه له‌له‌نده‌ن و له‌سه‌ر یاریگای ستامفۆرد بریج به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی شه‌ش تیمۆ ڤێرنه‌ر به تۆمار كردنی گۆلێك ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له‌یاریه‌كه كرده‌وه ، له خوله‌كی هه‌ژده كالۆم هۆدسۆن بلوزی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م .
دوو خولهك دواتر رۆمیلۆ لۆكاكۆ گۆلی سێیه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد ، ئه‌ندریاس كریستینسن له خوله‌كی سی‌و نۆ گۆلی چواره‌می بۆ كورانی تۆماس تۆخێلی راهێنه‌ر تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م چوار گۆله ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو پێنج حه‌كیم زه‌یاش به لێدانی سزا گۆلی پێنجه‌می بۆ چێلسی تۆمار كرد، له خوله‌كی هه‌شتاش ئاكواس ئاسانتی تاكه گۆلی یانه‌ی میوانی تۆمار كرد‌و چێلسی به پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی داهاتووی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌را .
لەجامی یه‌کێتی ئینگڵته‌را چێڵسی براوه‌بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.