Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 14:18

سلێمانی .. تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکرا که‌ هاووڵاتییه‌کى بەفیشەک بریندار کردبوو

کوردستان TV
100%


مه‌فره‌زه‌كان بنكه‌ى پۆلیسى كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ هاوڵاتییه‌كى به‌فیشه‌ك بریندار كردبوو دواتر هه‌ڵاتبوو.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌ك ته‌قه‌ى لێكراو بریندار کرا، مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى سلێمانى گه‌یشتنه‌ شوێنى ڕوداوه‌كه‌و كه‌شف و هیڵكاریى بۆ شوێنى تاوانه‌كه‌ ئەنجامدراو لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكردو توانرا تۆمەتبارەکە له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى كوردساته‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیس راشیده‌گه‌یه‌نێت: ۆمه‌تبار ( و ، ق ، ف ) له‌دایكبووى 1996  به‌بڕیارى  دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 405-31 له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراوه‌و له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانیشه‌وه‌ داواكراوه‌، له‌كاتى ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه‌دا گیرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.