یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ئارتورۆ ڤیداڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی چیلی سزاداو له سێ یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر دووری خسته‌وه.
ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و كارته سووره‌ی كه له یاری گه‌ڕی چوارده‌می پاڵاوتنه‌كان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر به‌ڕوویدا به‌رزكرایه‌وه
به‌مه‌ش ڤیدالی یاریزانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان ناتوانێت له سێ گه‌ڕی داهاتووی پاڵاوتنه‌كان له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌رژه‌نتین و بۆلیڤیاو به‌ڕازیل یاری بكات، ئێستاش هه‌ڵبژارده‌ی چیلی به كۆكردنه‌وه‌ی شازده خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر دایه .
ئارتورۆ ڤیداڵ سزادرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.