Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 12:52

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ژینگه‌: بەهۆی بایەخدانى سەرۆکى حکومەت به‌ ژینگه‌وه‌ هه‌رێم خرایه‌ سەر نەخشەى جیهانى

کوردستان TV
100%

 دەستەى ژینگەى هەرێمى کوردستان چالاککردنى پەیڕەوى پاراستنى ناوچە سروشتییەکانى کوردستانى ڕاگەیاند و ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە لە ماوەى ساڵى ڕابردوودا نزیکەى سێ هەزار پرۆژە مۆڵەتى کارکردنیان لە دەسته‌ى ژینگە پێ دراوە و بۆ چاککردن و پاراستنى ژینگەى کوردستانیش نزیکەى 2500 پرۆژەیان جێبەجێ کردووە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  9 ى 1 ى 2022، عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند کە لە ماوەى ساڵى ڕابردوودا بەهۆی بایەخدانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە بوارى ژینگە توانرا هەرێمى کوردستان بخرێتە سەر نەخشەى جیهانیى گۆڕانکاریى کەشوهەوا، لە لایەکى دیکەشەوە، سەرۆکى حکوومەت پەیڕەوى پاراستنى ژینگەیی و پاراستنە سروشتییەکانى چالاک کرد کە ماوەیەک بوو سڕ کرابوو.
هەر لەبارەى چالاکییەکانى دەستەى ژینگەى هەرێمی کوردستانەوە کە لە ساڵى ڕابردوودا جێبەجێ کراون،  رایگه‌یاند: دوو هەزار و 876 پرۆژەى جۆراوجۆر مۆڵەتیان پێ دراوە و 48 پرۆژە داواکارییەکانیان ڕەت کراوەتەوە و پێنج هەزار و 249 پرۆژەش بەدواداچوون و پشکنینیان بۆ کراوە و پێنج هەزار و 542 پشکنین لە 26 هەزار و 131  نموونەى وەرگیراوى ژینگەى کوردستان کراوە و بۆ پاراستن و چاککردنى ژینگەش دوو هەزار و 415 چالاکیی ژینگەیی جێبەجێ کردووە.
دەستەى ژینگەى هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد کە کۆی گشتیى ئەو داهاتەى لە ساڵى 2021دا لە تەواوى کوردستان کۆی کردووەتەوە  332 ملیۆن و 666 هەزار دینار بووە و 250 دۆنم زەویشی لە پرۆژەکان وەک پرۆسەى لەجیاتى سەوزکردن بەکار هێناوە لە خزمەتى ژینگەى کوردستان و ئێستاش 220 ڕێکخراوى ژینگەیی لە کوردستاندا هەن و بۆردێکیان هەیە کە کاروبارەکانیان ڕایی دەکات.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆکى دەستەى ژینگە باسی لەوە کرد کە لەلایەن دوو ڕێکخراوى نێودەوڵەتییەوە نموونەى هەواى کوردستانیان وەرگرتووە و ئەنجامەکانیان وەرگیراوەتەوە و ئێستا دەمانەوێت ڕاپۆرتەکەمان بۆ ئەنجوومەنى وەزیران بەرز بکەینەوە کە تێیدا حەوت خاڵ وەک ڕاسپاردە دیاری کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.