زۆرێك له دایكان حه‌ز ده‌كه‌ن شێوه‌ی كۆرپه‌له‌كه‌یان له‌مانگی حه‌وت دا بزنن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی بۆ یه‌كه‌مین جار منداڵایان ده‌بێت ،بۆیه لێره‌دا باس له هه‌ندێ له‌و گۆرنكاریانهو وگهشهساندنه ده‌كه‌ین كه له‌و مانگه‌دا كه له كۆرپه‌له‌دا رووده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ زانینی قه‌باره‌و كێشی كۆرپه‌له.
كۆرپه‌له له مانگی حه‌وتی ئافره‌تی دووگیان دا له هه‌فته‌ی 28 دا كۆرپه‌له له‌م هه‌فته‌یه‌دا شێوه‌كه‌ی ته‌واو بووه هه‌موو ئامێره‌كانی جه‌سته‌ی كامڵ بوون ده‌ست به ئه‌ركه زیندووه‌كانی ده‌كات كۆرپه‌له له‌م ته‌مه‌ندا له‌توانای دایه هه‌ندێك كاردانه‌وه‌كان بكات و هه‌ندێك توانسته‌كانی بكات وه‌كو جوڵاندنی ده‌ست و پێییه‌كان و هه‌ناسه‌دانه‌وه و كۆكه.
له مانگی حه‌وتی دووگیانی دا كۆرپه‌له‌كه به‌شێوه‌یه‌كی روون دیار ده‌بێت وه‌كو: له گرنترین ئه‌و گۆڕنكاری و گه‌شه‌كردن كه له‌مانگی حه‌وتی دووگیان لهكۆرپهله رووده‌دات بریتییه له داپۆشینی بڕبڕه‌ی مۆخ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شانه‌ی لێ جیاده‌بنه‌وه به ماده‌یه‌كی چه‌وری سپی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا كاتی له‌دایك بوون و ساڵێكیش له‌دوای له دایك بوون به‌رده‌وام ده‌بێت یه‌كه‌مین پرۆسه‌ی دانانی كرداری مێشكه كه‌به‌رپرسه له جوڵه‌ی منداڵ پاشان هه‌ستیار مێشك دروست ده‌بێت كه ماده‌یه‌كی زۆر گرنگه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هاوكار ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی په‌یامه‌كان له‌نێوان مێشكی منداڵ وده‌ماره‌كانی جه‌سته‌كه‌ی.
گه‌شه كردنی هه‌ردوو سییه‌كان: گه‌شه‌كردنی هه‌ردوو سییه‌كانی كۆرپه‌له گه‌وره‌ترین ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كۆرپه‌له‌كه مانگی حه‌وتی ته‌واو كردووه،به‌جۆرێك به‌هێزترین فاكته‌ر و پاڵپشته بۆ ژیانی كۆرپه‌له‌كه له‌هه‌مان كاتدا هۆكارێكه بۆ له‌دایك بوونێكی ته‌ندروست ، ئه‌گه‌ر كۆرپه‌له‌كه به‌حاڵه‌تی زوو له دایك بوو (حه‌وت مانگی). به‌هێز بوونی پێستی كۆرپه‌له له سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی حه‌وتی كۆرپه‌له، پێسته‌كه‌ی باش ده‌بێت هه‌موو چڕچوچۆڵی نامێنێت، كه‌به‌هۆی چه‌وری ژێر پێست دروست ببوو ، به‌جۆرێك پێستێكی نه‌رم نیانی ده‌بێت .
گه‌شه‌كردنی مێشك: ئافره‌تی دووگیان له هه‌فته‌ی 29 كۆرپه‌له‌كه مێشكی گه‌شه ده‌كات، زیاتریش ده‌رده‌كه‌وێت. گۆڕنكاری له لێدانی دڵ ده‌كرێت: یه‌كێك له‌و گۆڕنكاریانهی كه‌به‌سه‌ر كۆرپه‌له‌دا داێت ئافره‌تی دووگیان دا له‌مانگی حه‌وت دا بریتییه له گۆرنگاری له تێكڕای له لێدانی دڵی به به‌راورد به مانگه‌كانی پێشووی به‌جۆرێك تێكڕای لێدانی دڵی له‌یه‌ك خووله‌ك دا ده‌گاته 140 لێدان .
گۆرانكاری له كۆئه‌ندامی ئاره‌ق ڕژێن روو ده‌ده‌ن: ئافره‌تی دوو گیان له هه‌فته‌ی 29داكۆرپهله كه‌ی ده‌ست ده‌كات به به‌رهه‌م هێنانی ئاره‌ق رژێنه‌كان هه‌ر له‌م هه‌فته‌دا هارمۆنی شیر له‌لایه‌ن دایكی دروست ده‌بێت.
گه‌شه‌كردنی قژی كۆرپه‌له: ئافره‌تی دووگیان كۆرپه‌له‌كه‌ی له مانگی حه‌وت دا ده‌كات ده‌ست به گه‌شه‌كردنی قژی به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ،زۆری جاریش كۆرپه‌له به كه‌چه‌ڵی له‌دایك ده‌بێت.
ئایا كۆرپه‌له له مانگی حه‌وتی ئافره‌تی دووگیان ده‌خه‌وێت؟ بهلهنزیك بوونه‌وه‌ی كۆرپه‌له له هه‌فته‌ی 30 ده‌ست ده‌كات به‌خه‌وتن ،له هه‌مان كاتدا جووڵه‌ی زیاد ده‌كات ،چونكه زۆر ده‌خه‌وێت .
گه‌شه‌كردنی ماسوولكه‌كانی كۆرپه‌له: ئافره‌تی دوو گیان له هه‌فته‌ی 30 دا كۆرپه‌له‌كه‌ی ده‌ست ده‌كات به گه‌شه‌كردنی ماسوولكه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی هاوته‌ریب.
گه‌شه‌كردنی چاوه‌كانی كۆرپه‌له: چاوه‌كانی كۆرپه‌له له‌م ته‌مه‌نه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ووردو رێك گه‌شه‌ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها ڕژێنه‌كانی وه‌كو فرمێسك دروست ده‌بێت .
جێگیر بوونی شێوه‌ی گونجاوی كۆپه‌له له هه‌فته‌ی 31ی كۆرپه‌له‌ی ئافره‌تی دووگیان دا كۆرپه‌له‌كه له شوێنی خۆی شێوه‌یه‌كی گونجاوی ده‌بێت بۆ له دایك بوونی ئاماده ده‌بێت ،به تایبه‌تی له‌و حاڵه‌ته‌ی كه دایكه‌كه ناتوانێت تا مانگی نۆ چاوه‌ڕێ بكات.
كێشی كۆرپهلهلهمانگی حه‌وتی ئافره‌تی دووگیان دا: قه‌باره‌ی كۆرپه‌له مانگی حه‌وتی ئافره‌تی دوو گیان دا به‌دیاركراوی له هه‌فته‌ی 29 دا نزیكه له مریشكێكی بچووك كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆ گرام ده‌بێت ئه‌گه‌ر زۆر زۆر بێت ده‌گاته 1.2 درێژییه‌كه‌یشی ده‌گاته 38.6 سانتیمه‌تر ده‌بێت. - مێشكی منداڵ زۆر به‌خێرا گه‌شه ده‌كات ، ماسوولكه‌كان و سییه‌كان و سه‌ر زۆر به‌خێرایی گه‌شه ده‌كه‌ن. - گه‌شه‌كردنی كۆرپه‌له به‌رده‌وام ده‌بێت به‌راده‌یه‌ك كۆرپه‌له‌كه توانستی زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و هه‌ناسه وه‌رگرتنی رێك بخات. - توانستی كۆرپه‌له بۆ رووناكی له ره‌حمی دایك زیاد ده‌بێت. -چه‌وری ژێر پێست ده‌توێته‌وه، به‌وشێوه‌یه‌ش پێستێكی نه‌رم و ناسكی ده‌بێت. -له كۆتایی مانگی حه‌وت دا كۆرپه‌له‌كه كێشی زیاد ده‌كات.
ئا- كامران ژێده‌ر-نمط الحیاه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.