دواخستنى دانیشتنى یەکەمین کۆبونەوەى خولى نوێى پەرلەمانى بۆ کاتژمێر چواری ئێواره دواخرا.
راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق، بڵاویکردەوە، بەهۆى دانیشتن و گفتوگۆکردنى لایەنەکانی نێو په‌رله‌ماندا بۆ رێککەوتنى پێشوەختە، جارێکى دیکە دانیشتنى پەرلەمان بۆ کاتژمێر 4ى ئێواره دواخرا.
دواخستنه‌كانی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ، له كاتێكدا بڕیار بوو كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆ دانیشتنی یه‌كه‌می خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌بچێت، سه‌ره‌تا كاتژمێرێك دواخرا ، دواتریش راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: بەهۆى دانیشتن و گفتوگۆکردنى لایەنەکانی نێو په‌رله‌ماندا بۆ رێککەوتنى پێشوەختە، جارێکى دیکە دانیشتنى پەرلەمان له‌كاتژمێر سێیه‌وه بۆ کاتژمێر 4ى ئێواره دواخرا.
بە پێی بەرنامەی کاری یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی په‌رله‌مانی عێراق، کە لە لایەن فەرمانگەی راگەیاندنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران وتارێک پێشکەش دەکات و ناوی پەرلەمانتارە ئامادەبووەکان دەخوێنێتەوە، دواتر پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، پاشان بە تەمەنترین پەرلەمانتار کە سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە دەکات، وتارێک پێشکەش دەکات و دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەکانی سەرۆک و جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی په‌رله‌مان دەکات.
بۆ جارى دووه‌م کۆبوونەوەى پەرلەمانی عێراق دواخرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.