Erbil 38°C شەممە 14 شوبات 01:03

بەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

 

یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ کردووە و تا ئێستا بەردەوامە، دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرایەوە.

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم دانیشتنی خۆی بۆ خولی پێنجەم دەست پێ کرد  و بەپێی بەرنامەی دانیشتنەکەیان سەرەتا بە سڵاوی کۆماری عێراقی دەستی پێ کرد و پاشان سوڕەتی فاتیحە خوێنرا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق.

هەر بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و ناوەکانییانی خوێندەوە، پاشان لەلایەن بەتەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتی دانیشتنەکە کرا و داوا لە ئەندامان کرا کە سوێندی یاسایی بخۆن.

ئێستاش دەرگە کرایەوە بۆ کاندیدکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و جێگرەکانی.

جێی باسە شەوی ڕابردوو لایەنە سوننەکانی عەزم و تەقەدووم، محەمەد حەلبووسییان وەک کاندیدی خۆیان دیاری کرد بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.