سه‌رۆكی ته‌مه‌نی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له یه‌كه‌م دانیشتنی ئهنجوومهنهكهدا باری ته‌ندروستی تێكچوو دوای ئه‌وه‌ی بڕیاریدابوو دانیشتنه‌كه ڕابگرێ به‌هۆی دروستبوونی پشێوییه‌وه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ئاشكرای كرد: مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ته‌مه‌نی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه به‌په‌له گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
مه‌شهه‌دانی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدابوو دانشتنه‌كه ڕابگرێ، به‌هۆی دروستبوونی پشێوی له‌نێوان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ڕه‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن.
جێی باسه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان خاوه‌ن گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانین له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و خاوه‌ن 88 كورسی په‌رله‌مانین، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕه‌وتی سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه به 73 په‌رله‌مانتار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.