یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێ كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن دانیشتنه‌كه ڕاگیرابوو.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی پێ كردۆته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی خالید ده‌ڕاجی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
مه‌حموود مه‌شهه‌دانی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدابوو دانشتنه‌كه ڕابگرێ، به‌هۆی دروستبوونی پشێوی له‌نێوان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ڕه‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن.
دوای دروستبوونی پشێوییه‌كانیش، باری ته‌ندروستی مه‌حموود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن تێكچووبوو و به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوو.
ئه‌ندامانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان خاوه‌ن گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانین له‌نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و خاوه‌ن 88 كورسی په‌رله‌مانین، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕه‌وتی سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه به 73 په‌رله‌مانتار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.