ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە كە ههر كهس و لایهنێك هانی هاووڵاتییان بدات پێوهری ئاو لێ بكهنهوه ڕێكاری یاسایی بهرامبهر دهگیرێتهبهر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە "ماوەیەكە لەلایەن ژمارەیەک كەس و میدیاوە هانی هاووڵاتییان دەدرێت كە پابەندی بەستنی پێوەری ئاو نەبن یان ئامێری پێوەرەكەیان لێ بكەنەوە، ئەمەش زیان بە سامانێكی گرنگی نیشتمانی دەگەینێت كە ئاوە و دەبێتە هۆی بەهەدەردانی".
ئەوەشی خستەڕوو "بەستنی پێوەری ئاو لەپێشدا ڕێگریكردنە لەو بەهەدەردانە و هەلی گەیشتنی ئاوی خاوێن بە هەموو هاووڵاتییان مسۆگەر دەكات و دواترین خاڵ بریتییە لە كۆكردنەوەی داهات كە بەپێی نوێترین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ساڵی 2021 خەرجی گەیاندنی ئاوی خاوێن لە تەواوی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 117 ملیار دینار، لە كاتێكدا تەنیا 42 ملیار دینار داهات كۆكراوەتەوە".
ڕوونیشی کردەوە "پێویستە لێرەوە ڕای بگەیەنین، هەر كەسایەتی و میدیایەک، هەر هۆكارێكی حیزبی یان هۆكاری دیكەی لەپشت بێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییان دەستبەرداری پێوەری ئاو بن، تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرامبەریان دەگرێتەبەر".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی كوردستان دەكەین نەكەونە ژێر كاریگەریی هیچ ئەجێندایەكی كەسی یان لایەنی سیاسی كە دەیانەوێت زیان بە سامانێكی گەورەی نیشتمانی بگات و هاووڵاتییان وەك ئامرازی ململانێی خۆیان بەكار بهێنن".
جەختیشی کردەوە، بەدڵنیایییەوە هەموو ڕێكارێكی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتە بەر و خۆشبەختانە هاووڵاتییان ئەركی نیشتمانیی خۆیان دەزانن و تا ئێستە زیاتر لە 67%ی ماڵان پێوەریان بەستووە كە دەكاتە زیاتر لە یەك ملیۆن هاوبەش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.