دوای ڕێگریکردن لە کاسبکارانی مەخموور لەلایەن هێزێکی تایبەت لە بەغدا و پۆلیسی نەینەوا بۆ هاوردەکردنی بەشێک لە کاڵاکان بۆ قەزاکە، بڕیارییان دا بە بایکۆتکردن و داخستنی دووکانەکانییان.
کارزان کاکل پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە مەخموور پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ یەکشەممە دوای 3 ڕۆژ ڕێگریکردن لە کاسبکارانی قەزای مهخموور بۆ هاوردەکردنی بەشێک لە کاڵاکانیان لەلایەن هێزێکی تایبەت لە بەغدا و پۆلیسی نەینەوا، بڕیاری بایکۆتکردن و داخستنی دووکانەکانیان دا.
ئاماژەی بەوەش کرد کە کاسبکارانی بازاڕی قەزای مەخموور دوا مۆڵەتییان دا بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کاسبکارەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.