به فه‌رمی محه‌مه‌د حه‌لبووسی بۆ دووه‌م خول له‌سه‌ریه‌ك وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ردوو كاندیدی سوننه محه‌مه‌د حه‌لبووسی و محهموود مه‌شهه‌دانی به‌ربژێربوون و تێیدا 228 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگیان دا بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا حه‌لبووسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم توانی به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی مه‌شهه‌دانی سه‌ربكه‌وێ و به كۆكردنه‌وه‌ی 200 ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرێته‌وه، مه‌شهه‌دانی ته‌نیا 14 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێنابوو، هه‌روه‌ها 14 ئه‌ندامی په‌رله‌مانیش ده‌نگه‌كه‌یان پووچه‌ڵ بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.