د. پـیـرۆت ئەحمـەد ـ سـیاسـەتـڤـان له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی شكستی تیرۆر رایگه‌یاند :
رۆڵی بارزانییه‌كان له مێژوو دیاره ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی بارزانی له به‌رچاوه و شوێنی دیاره بۆیه هه‌میشه هه‌وڵی تیرۆركردنی ده‌درا له لایه‌ن رژێمه‌وه
د . پیرۆت ئه‌حمه‌د چیرۆكی ئه‌و هه‌وڵه تیرۆركردنه‌ی باس كرد و گوتی : جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كه له‌لای بارزانی نه‌مره‌وه له ئه‌مریكاوه ده‌گه‌رایه‌وه ، پێش ئه‌وه هاته نه‌مسا و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی براده‌ران بكات ، به‌تایبه‌تی براده‌رێك كه كاری پێ بوو ، كاتێك سه‌رۆك له ڤیه‌ننا بوو ، بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بین وه‌عدێكی دانا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و براده‌ره بیبینێت .
له درێژه‌ی وته‌كانیدا د . پیرۆت گوتی : له ناو شوقه‌كه‌ی خۆم بێ ئه‌وه‌ی ئاگام لێ بێت ، بارزانی هاته لام ، ئه‌و براده‌ره‌ش هات كه جه‌نابی سه‌رۆك ده‌یویست بیبینێت . كاتێك هات و بینی ، دوای دیداریان له گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌و براده‌ره‌ی كه هاته لای سه‌رۆك به سه‌رۆكی گوت تۆ مه‌رۆ خواره‌وه ، گوتی بۆ ، گوتی مه‌ڕۆ .
دوای ئێمه 4 كه‌س چووینه خواره‌وه ، ته‌قه روویدا ، گه‌راینه‌وه شوێنی خۆمان ، له نهۆمی 3 ، من و كاك ئه‌زادبه‌رواری بریندار بووین .
دواتر پۆلیس و ئه‌مبۆلانس هاتن . ئازاد به‌رواریان برد ومنیش وه‌ستابووم ، كه پۆلیس هات پێیانم گوت ئه‌وه كوڕی بارزانی نه‌مره ، زۆر سه‌رسام بوون و یه‌كسه‌ر گوتیان ئێمه پارێزه‌ری تۆ ده‌بین .
دوای 23 رۆژ تیمار كراین ، خوا شیفای ئێمه‌ی دا .
د پیرۆت ئه‌حمه‌د ئاماژه‌یدا كه له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی شۆرشی ئه‌یلول تا ئه‌مرۆ پارتی كاری تیرۆری ئه‌نجام نه‌داوه
بۆیه پێگه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی دیاره ، هێزی هه‌ره سه‌ره‌كی كورد سه‌رۆك بارزانییه .
مانه‌وه‌ی كورد بۆ زیره‌كی سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌گه‌رێته‌وه ، راسته چیاكان وه‌ك ده‌لێن هۆكار بووه بۆ مانه‌وه‌ی كورد ، به‌ڵام هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه بۆ لێهاتوویی سه‌رۆكه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه .
له كۆتایی قسه‌كانیدا د. پیرۆت ئه‌حمه‌د گوتی : سه‌رۆك بارزانی ، زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه سه‌رۆكی پارتییه یان سه‌رۆكی هه‌رێمه ، بارزانی سومبولێك یان مه‌رجه‌عێكه كه پێویسته به‌و چاوه سه‌یر بكرێت .
لای خۆیه‌وه پـرۆفیسـۆر سـالح عـومەر ـ مامـۆستای زانکـۆ سه‌باره‌ت به‌و پرسه رایگه‌یاند:
ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی له رابردوو هه‌بوو ، عه‌قلیه‌تێكی شۆڤینی بوو كه تیرۆركردنی كردبووه كاری یه‌كه‌می دژی سه‌ركرده‌كانی كورد .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و كات وڵاتان زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كاری كردووه به‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی خۆی بپارێزێت ، بۆیه كیمیا باران و ئه‌نفال كراین ، به‌ڵام بینیمان وڵاتان بێده‌نگ بوون ، چونكه مافی مرۆڤ ئه‌و كات به‌مشێوه‌یه نه‌بوو .
پـرۆفیسـۆر سـالح عـومەر ـ مامـۆستای زانکـۆ روونیكرده‌وه كه سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام بوو له خه‌بات تا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه ئازاد بین و كیانێكی سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌ین و هه‌لبژاردن ئه‌نجام بده‌ین و تا ئه‌وه‌ی ریفراندۆمیشمان ئه‌نجام دا ئه‌وه‌ش هه‌مووی رۆلی سه‌رۆك بارزانی بووه
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به یاده‌وه‌رییه‌ك دا كه له یه‌كێك له وته‌كانی سه‌رۆك بارزانیم له بیره گوتی : به هیچ شێوه‌یه‌ك كاری تیرۆری ئه‌نجام ناده‌ین و باوه‌ڕمان به كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی نییه
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.