سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق و سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی كرد.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "پیرۆزبایی سوێندخواردن لە هەموو پەرلەمانتارانی بەڕێز دەکەم".
ڕاشیگه‌یاند "هەروەها لە بەڕێزان محەمەد حەلبووسی و هەردوو جێگرەکەی حاکم زاملی و شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ بەدەستهێنانی متمانەی نوێنەرانی گەل".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاشیگه‌یاند "ڕۆژێکی مێژوییە و دەرفەتێکیشە بۆ یەکدەنگی و کۆکردنەوەی عێراقییەکان لەسەر ڕێگای چاکسازی و دەوڵەتداریی".
جێی باسه له دانیشتنی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق محه‌مه‌د حه‌لبووسی به سه‌رۆك و حاكم زاملی و شاخه‌وان عه‌بدوڵا به جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.